Yeadgar Karimi
@yeadgar86
89
friends
كوردستان ئه‌ی نیشتمانم هێزی دڵ ئارامی گیانم جێی سه‌ر بلـیندی و شانازی تا دڵ ده‌خوازێ دڵخوازی گوڵی پشكوتووی بێ پاییز سیس نابی و ناوه‌ری هه‌رگیز مێشكم، هه‌ستم، بیرم، ژینم بۆ تۆن ئه‌ی گیانی شیرینم تا زیندووم هه‌رتۆی مه‌به‌ستم خۆشم ده‌وی ده‌ت په‌ره‌ستم بشمرم له‌شی به گڵ بوو ده‌ڕوێنێ چه‌ند گوڵ و دڕو گوڵم بۆ ده‌ستی دڵدارت چه‌قڵم بۆ چاوی به‌د كارت گیانیش ده‌فرێته ئاسمانت ئه‌و سا تێر ده‌كا سه‌یرانت مێشكم، هه‌ستم، بیرم، ژینم بۆ تۆن ئه‌ی گیانی شیرینم❤