﮼شيخ،عزيز
@shex3aza
1.1K
friends
ئەمە ئەو نیشتیمانە بو بەڵێنتاندا بۆمان دروستبکەن؟ ڕۆژانە لای شەکرەکەی سلێمانی پاسێک ئەوەستێت و گەنجان بە خواستی خۆیان سوارئەبن تا فول ئەبێ، ئینجا شۆفێرەکە سولف لێدەدات، بەڵام ئەمجارە بەرەو بیابانەکانی نوگرەسەلمان نا، بەڵکو بەرەو دەریای ئیجە. نیشتیمانێک لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردو سی و پێنج هەزار گەنج لە دەستی هەڵاتبێت و خۆی دابێتە دەست ڕەحمی ئیجە پێی ناوترێت نیشتیمان، بەڵکو یەکێکە لە چاڵەکانی دۆزەخ.