Clubhouse logo

Sirwan Bagzada

@omidsirwan

933

friends

ئەوینداری نیشتیمان ڕۆژھەڵاتەکەم خولیا و ئاواتەکەم پڕ بە باڵای بێکەسیت ھاوار دەکەم خەبات دەکەم بۆ تنۆک تنۆک خوێنی ڕژاوی لاوانت بۆ بست بە بست خاکی داگیر کراوت بۆ قەف بە قەف خەمی پنگ خواردوی ناخی بریندارت بۆ تاک بە تاک مۆمی ھەڵگیرساو و سوتاوت بۆ دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی سورھەڵگەڕاوت بۆ کۆرپە بە کۆرپەی لە ناو بێشکە سەربڕاوت بۆ جەستە بە جەستەی لاوی شەھید کراوت بۆ باڵا بە باڵای کیژی لە ناخەوە کوژراوت ئاگرێکی تۆڵە دادەگیرسێنم گشت دێو و درنجەکانی حەوت خانی ڕێگای ڕزگاریت پێی دەسوتێنم تا شکانی ئاخر شوشەی تەمەنی مەندیل ڕەش و دڵڕەژدەکانی تارانی خەو لە چاوانم دەتارێنم ھەدا نادەم ھەتا خۆری سەربەستییت لە ئاسمانی ھیواکانت دەنەخشێنم بە خوێنی گەشم ئالای واڵای بەرزت دەڕەنگێنم ھەزاران سەر بۆ بەرزی ناوت دەبەخشێنم ئالای کوردیم لە سەر گۆڕی گشت شەھیدانی چاوەڕوانت دەشەکێنم چاوی دوژمن و ناحەزانتی پێ دەردێنم ھەڵاتنی خۆری ئازادی لە گشت چیاکانت لە جێژنی سەرکەوتن بە پیرۆزی بەرز دەنرخێنم ١٨/١١/٢٠١٩ ئومێد سیروان🚩

chats