App logo

B Raushan

@hawraman3

350

friends

تەمەنێک لێرەوە تێپەڕی پێی‌وتین بەزەیی تیا نیە تەمەنێک کە خێرا تێپەڕی پێی وتین کە ژیان یاریە قـەدری میللەتتان بــــەجارێ شکان نـــە حـەیــــاتان ما نــە ناوو نیشان بـــاری تـــەعنەتان وا هاتە سەرشان وەفدی کوردستان میللەت فرۆشان هــەرزە وەکیلی شــاری خـامۆشان..! *پیرەمێرد* ــــــــــــــــــ مامۆستا عبالکریمی المدرس... 100 ساڵ ژیا بەڵام .. هەرگیز جنێوی بەکەس نەدا هەرگیز بەناوی خوداوە بێحوورمەتی بەژنان نەئەکرد. قەت نەی ووت : ژنەکان بەرمیلە بارووت و ناقیسول عەقڵن!! هەرگیز نەی وت مەهێڵن کچەکانتان بچنە قوتابخانەوە،قەت نەی ووت مەهێڵن ژنەکانتان بچنە دەرەوە . هەرگیز حیکایەتی قەتڵ و تاڵانی و بەکەنیزەکردنی ژنانی نەئەگێڕایەوە خۆی پارچەیەك بوو لەشیعر هەرگیز شاعیرەکانی کافر نەکرد 70ساڵ شەن وکەوی غەزەل و قەسیدەکانی حەزرەتی (نالی ومەحوی وسالم)ی کرد. هەمیشە بە چاویلکە ووردیلەکانی شیعری ئەخوێندەوە بە پەنجە ئاڵتوونیەکانی واتاو ماناکانی شیکردەوە!! لەبەر خاتری خودا داوای جزیەو سەرانەی لە بێ باوەڕان نەکرد٫ نەیوت نوێژنەکەرەکان سەربڕن و عەرەق خۆرەکان گڵاون . هەرگیز حکایەت و چیرۆکی هەڵبەستراوی بەرئاگردانەکانی مێژووی عروبەی نەئەگێڕایەوە ڕۆژێك لەڕۆژان نەی ووت جەژنی نەورۆز حەرامە! هەرگیز ڕق و کینەی بە زاردا نەهات . دیارییەکی گەوورەی ئاسمان بوو. ئەو لەکەس نەچوو کەس لە ئەو نەچوو زاناو عەللامەی پایەداری کورد مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس 🌸 نەخۆشی ئەلزایمەر کەبەئینگلیزی پێی دەوترێت(Alzeimer disease) یەکێکە لەترسناکترین نەخۆشی کەلەهەموو بونەوەرەکاندا تەنها تووشی مرۆڤ دەبێت. ترسناکی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە کە نزیکەی ٢٠ ساڵی پێدەچێت ئنجا گەشەدەکات و دیاردەکانی دەردەکەوێت! ئەم نەخۆشیە پوکانەوەی خانە مێشکیەکانی مرۆڤە بەجۆرێک کاتێک کەسێک بەهۆی ئەلزایمەرەوە دەمرێت زیاتر لە ٦٨٪ ی مێشکی دەپوکێتەوە. هۆکاری زۆرە بەڵام زاناکان تەنها یەک هۆکاری دەزانن ئەویش کەم خەویە؛ کاتێک مرۆڤ دەخەوێت مێشکی وەکو غەسالەی جل شتن خۆی پاک دەکاتەوە،گەر غەسالەکەت یەک کاتژمێری پێبچێت جلەکان بەتەواوەتی بشوات چی ڕوودەدات ئەکەر لە چارەکێکی یان نیوەی کاتژمێرێکدا دەرگای غەسالەکەت بکەیتەوە؟ بەدڵنیاییەوە جلەکات هەر پیسن و کەفاویش دێتەدەرەوە.مێشکیش زۆر وەکو غەسالەی جل شتن وایە بەڵام کاتێک کەم خەو دەبێت کۆمەڵێت پاشەڕۆی ڕژێنی تێدا دەمێنێتەوە کەدەبێت پاک بکرێتەوە وە لەناو ئەو ڕژێنانەدا دوو جۆرە پڕۆتینی تێدایە بەناوەکانی The beta-amyloid و ئەویتریان بەناوی tau کە ئەم دوانە لەکاتی کەمخەویدا پاک ناکرێنەوە لەناو مێشکدا ئەمێننەوە و ئەبنە ووشک بوونەوەی ئاڵۆسکانی خانە مێشکیەکانی مرۆڤ و بە مرۆری زەمەن ئەو کەم خەویە ئەبێتە هۆی پوکانەوەی مێشک و تووشبوون بە ئالزیمەر. جاران ئەم نەخۆشیە لەناو هەرێمدا نەبوو یاخود زۆر زۆر کەم بوو زۆر کەس ناویان نەبیستبوو بەڵام بەداخەوە ئێستا بەهۆی شێوازی ژیانی خەڵکەوە و کەمخەوی و